فاتمە موسەننا و حەسەن سادقی، ژن و مێردی بەندکراوی سیاسی کە لە گرتووخانەی ئێڤین دەستبەسەرن و خەریکی تێپەڕاندنی سزای زیندانەکەیانن، لە لایەن “ناوەندی جێبەجێکردنی فەرمانی خومەینی”یەوە ماڵەکەیان دەستی بەسەدا گیرا”.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “هێرانا” ئەو ژن و مێردە بەندکراوە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی و لە کاتێکدا بەتەمابوون ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی بۆ باوکی حەسەن سادقی کە دژبەری حکومەت بووە، پێکبێنن بە شێوەی بنەماڵەیی و لەگەڵ هەردوو منداڵەکەیان دەستبەسەر کرابوون.
لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ڕێژیم بە سەرۆکایەتی ماشەڵا ئەحمەدزادە، ئەو دوو بەندکراوەی بە ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و دەسبەسەرداگرتنی داراییەکانیان بە تایبەت دووکان و ماڵی بابیان سزا دابوو. ئەو سزایە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هەروەکوو خۆی بۆ جارێکیتر بەسەریاندا سەپاندەوە.