“مستەفا زۆلنوور” سەرۆکی کومیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ڕێژیم ڕایگەیاند کە لە کوشتنی خۆپێشاندەرانی مانگی خەزەڵوەری ٨٨ی هەتاویدا، وەزیری نێوخۆ تەنیا فەرمانی سەرۆک کۆمار و دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی جێبەجێ کردوە.
لە لێدوانی “مستەفا زۆلنوور”دا کە بۆ وڵامدانەوەی “عەلی مۆتەهەری” نوێنەری پێشووی مەجلیس کە گوتبووی دەبێ لێپرسینەوە لە وەزیری نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکرێ لەسەر کوشتنی خۆپێشاندەرانی خەزەڵوەر، هاتووە کە وەزیری نێوخۆی ڕێژیم هیچ تاوانێکی نییە و ناوبراو تەنیا فەرمانی حەسەن ڕوحانی و دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی جێبەجێ کردوە.
شایانی باسە کە لە مانگی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا هەزاران کەس لە خەڵکی ئێران بەدەستی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژران و دەیان هەزار کەسیش دەسبەسەر و بریندار بوون و تا ئێستاش چارەنووسی زۆر کەس دیار نییە.