مەلا ناسر ڕهوانبهخش، باوکی پێشمه‌رگه‌یه‌کی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ناوچه‌ی ژاوه‌ڕۆی سنه کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه، ٣٠ ی خه‌رمانان کاک ناسر ڕوانبخش، ناسراو بە مەلا ناسر خەڵکی ئاوایی گەلێن سەر بەژاوەروی سنە لە تەمەنی ٧٨ساڵیدا کوچی دوایی کرد.
ناوبراو که‌سێکی نێشتمان پەروەرو حێزب خوشەویست بوو. ئه‌و جێگای ڕێز‌و خوشەویستیی خەڵکی ناوچەکە بوو. موچەو مەزرای مام ناسر هەموو کات شوێنی حەسانەوەی کادرو پێشمەرگەکای حیزبی دێموکڕات بوو.
مه‌لا ناسر هەر ئیستا کۆڕیکی بە ناوی سالم رەوانبخش لەڕیزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دایە.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری مه‌لا ناسر ده‌کاو خۆمان به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانین