بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان ڕێژەی مووچەی مانگانەی نوێنەرانی مەجلیس گەیشتۆتە ١١ میلیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن.
بە پێی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی “شرق” بڵاوی کردۆتەوە ئاماژە بە زیادبوونی مووچەی مانگانەی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران کراوە، کە بەپێی ئەم ڕاپۆرتە مووچەی نوێنەرانی مەجلیس لە ساڵی ڕابردوودا ٩ میلیۆن و ٢٨٠ هەزار تمەن بووە و ئەمساڵ ئەم مووچەیە بۆ ١١ میلیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە.
لە کاتێکدا خەڵکی ئێران لە هەژاری و نەداریدا دەژین و دۆخی دارایی خەڵک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە خراپبوون دایە و چینی هەژار و کەمداهاتی ئەو کۆمەڵگەیە زیاتر لە هەر توێژێک بوونەتە قوربانیی ئەو سیاسەتە سەرەڕۆیانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەڵام کاربەدەستان و بەرپرسانی ئەم وڵاتە بێ گوێدانە ژیانی خەڵکی هەژار هەر لە خەمی پڕکردنی گیرفانەکانی خۆیاندان و، هەر لەم ڕۆژانەدا بوو کە مەجلیسی کۆماری ئیسلامی حەقدەستی کرێکارێکی بە پێی بڕیاری دەرکراو لە مانگێکدا بە یەک میلیۆن و ٨٣٥ هەزار تمەن دیاری کرد کە ناکاتە یەک لە چواری بژیوی و تێچووی ژیانی بنەماڵەیەکی کرێکار لە مانگێکدا.