دوو کەس لە ئەندامانی مەکتەب قورعانی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، دوو کەس لە ئەندامانی مەکتەب قورعانی شاری مەهاباد بە ناوەکانی ” سەعید ڕەشیدی” و ” محەممەد عەلی لەشکری” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ گرتوخانەی ئەو ناوەندە ڕاگوێزراون.
بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو دوو ئەندامەی مەکتەب قورعان لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە کە ڕەشبگیری لاوانی کورد لەم ماوەیەدا بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستی پێکردووە و هەر لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شارەکانی سنە، بانە، شنۆ، مەریوان و چەند شارێکی دیکە دەیان کەسیان دەسبەسەر کردوە.