• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

بەڕێوەچوونی سیمینارێکی سیاسی ـ تەشکیلاتیی لە وڵاتی نۆروێژ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/05/11
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی

لە وڵاتی نۆروێژ سیمینارێکی سیاسی – تەشکیلاتی بۆ بەڕێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهات.

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، بەشی ئاموزش و راگەیاندنی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، سیمینارێکی سیاسی ـ تەشکیلاتییان لە ڕێگەی ئەنتەرنێت و بە شێوەی ئۆنلاین بۆ بەڕێز “خالید عەزیزی” سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پێک هێنا. ئەو سیمینارە کە زۆربەی ئەندامانی حیزب لە وڵاتی نۆروێژ تێیدا بەشدار بوون، بە سرودی نەتەوایەتیی “ئەی رەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.

سەرەتا کاک “هاشم رۆستەمی”، بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە نۆروێژ، باسێکی کورتی سەبارەت بە پێکهێنانی ئەو سیمینارە و بەشداریی بەرچاوی ئەندامان بە شێوەی ئۆنلاین، پێشکەش کرد.

دواتر کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان باسێکی سەبارەت بە دوو تەوەری ” ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای کۆرۆنا”و “کار و ئەرکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو بازنەیەدا” پێشکەش کرد.

بەڕێزیان سەبارەت بە دۆخی ئێستای جیهان و ئێران دوای پەتای کۆرۆنا و لێکەوتەکانی لەسەر پێوەندیی وڵاتان باس کرد و لەم بارەوە هەڵسەنگاندنی هەڵسوکەوتی وڵاتانی دێموکراتیکی لەگەڵ خەڵکەکەیان و هەروەها ڕێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی لەم بوارەدا کرد و گوتی: “لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دنیای دەرەوەش کەمکاری هەبووە، بەڵام لە وڵاتە دێموکراتیکەکانی جیهان، شەفافییەت و ڕاستگۆیی لەگەڵ خەڵک و وڵاتی خۆیان هەبووە و توانیان قەرەبووی کەمکارییەکانیان بکەنەوە و تا ڕاددەیەک قەیرانی کۆرۆنا کەمڕەنگ بکەنەوە، بەڵام لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا بەداخەوە پێچەوانە بوو و بەرپرسانی ڕێژیم لەگەڵ خەڵک ناڕاست بوون و زۆر نابەرپرسانە جوڵانەوە.”

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کاک خالید عەزیزی باسی لە دۆخی ئێران و قەیرانەکانی پێش کۆرۆنا کرد و گوتی: “کۆماری ئیسلامی پێش کۆرۆنا لەگەڵ چەند گرفتێکی وەک خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، کوژرانی قاسم سلێمانی، خستنە خوارەوەی فڕۆکەی مەدەنی ئۆکراینی بە دەستی سپای پاسداران و بەشداریی کەمی خەڵک لە هەڵبژاردنی مەجلیس لەو دەورەیەدا بەرەوەڕوو بۆوە، کە هەموویان هۆکارگەلێکیی گرینگ بوون و ڕێژیمی لەگەڵ قەیرانی نێوخۆیی بەرەوڕوو کردبۆوە کە لەو کاتەدا، کۆرۆنا بە هانای کۆماری ئیسلامییەوە هات و بێگومان سەرانی ڕێژیم توانیان لە نەخۆشیی کۆرۆنا بە قازانجی خۆیان کەڵک وەرگرن و ئەو قەیرانە نێوخۆییانەیان تا ڕاددەیەک کەم‌ڕنگ کردەوە”.

سەبارەت بە هەڵوێستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە قەیرانی کۆرۆنادا، کاک “خالید” ئاماژەی بەوەدا کە: “ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی نەک بەپێی پێویست بە هانای خەڵکەوە نەهات، بەڵکوو لەگەڵ خەڵکیش ڕاستگۆیانە نەجوڵایەوە. ئەوە خەڵک و چالاکانی مەدەنی بوون کە بۆخۆیان ئەرکی ڕێکخستن و خۆبەڕێوەبەرییان خستە سەر شانیان بۆ پارستنی خەڵک لە شار و دێهات و ناوچەکانی کوردستان دا هەرەوەزێکی خۆماڵییان وەڕێخست. ئەوە هەستی بەرز و ڕوحی نەتەوەیی بوو کە هەم توانی دڵگەرمی بە خەڵکەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بدا و هەم شعوری بەرزی نەتەوەیی گەلی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جوانتر دەرخست”.

سەبارەت بە هەڵوێستی حیزبی دێموکرات لەم پێوەندییەدا، عەزیزی ڕایگەیاند کە ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەموو بوارەکانی میدیایی و چالاکییەکانی خۆمان ئەولەوییەتمان بە سڵامەتی و پاراستنی خەڵکەکەمان داوە و تا ئەو جێیەی بۆمان کراوە ڕێنمایی پێوێستمان داوە بە خەڵکەکەمان بۆ ئەوەی لەم نەخۆشییە خۆیان بپارێزن.

سکرتێری گشتیی حیزب لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسێکی لەسەر سیاسەتی کەلانی نێودەوڵەتی کرد و گوتی: “لە داهاتوویەکی نزیکدا و بە تایبەتی دوای هەڵبژاردنی سەرۆک‌کۆماریی ئەمریکا، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئاڵوگۆڕێکی جیددی سەبارەت بە ئێران بێتە گۆڕێ کە دەبێ ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان و هێزەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرنامە و پلانی خۆمان هەبێ و هەوڵ بدەین بە یەکڕیزیی نێوماڵی خۆمان و هەروەها هاوکاری لەگەڵ حیزب و ڕێکخراوەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێزە سەرانسەرییە ئێرانییەکان، سەنگ و قورسایی کوردستان دەرخەین.

سەبارەت بە بەشەکانی دیکەی کوردستان، کاک خالید جارێکی دیکە جەختی لەسەر سیاسەتی دروست و ئوسوولیی حیزب کردەوە گوتی: “وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پشتیوانی لە ماف و دەسکەوتەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان، هەوڵمانداوە خۆمان لە کاروباری ئەوان وەرنەدەین و هیوادارین حیزب و لایەنەکانی دیکەی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش بەو ڕووحییەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن”.

لە کۆتایی باسەکەدا کاک خالید عەزیزی باسێکی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی ئەندامانی حیزب لە دەرەوەی حیزب و بە تایبەتی دنیای مەجازیدا کرد و تیشکی خستە سەر ڕێنماییە تەشکیلاتییەکانی حیزب لەو پێوەندییەدا.

لە بەشی دوووهەمی سمینارەکەدا، دەرفەت درا بە ئەندامانی بەشدار کە پرسیار، ڕەخنە و تێبینییەکانی خۆیان لەگەڵ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بێننە بەر باس و دواتر لە لایەن کاک خالیدەوە وڵامی پرسیار و ڕەخنەکانی ئەندامانی حیزبی لە درایەوە.
جێی ئاماژەیە کە لەو سیمینارەدا هەریەک لە بەڕێزان: ئیسمایل شەرەفی، ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی حیزب لە کوردستان، حەمەڕەسووڵ کەریمی، ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی وڵات، مادیح ئەحمەدی، ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی پێوەندییە کوردستانییەکان لە دەرەوەی وڵات و کوێستان بابایی، ئەندامی کۆمیسیۆنی تەشکیلات لە دەرەوەی وڵات، بەشداری ئەو سمینارە بوون.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist