باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک حەبیبوڵڵا تەوحیدینیا خەڵکی شاری کامیاران بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
کاک حەبیبوڵڵا پیاوێکی دڵسۆز و زەحمەتکێش بوو و کوڕیکی بە ناوی سیروان تەوحیدینیا ماوەیەکی زۆرە لە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا خزمەت بە گەل و نیشتمانەکەی دەکا.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێی پێشمەرگەمان کاک سیروان تەوحیدینیا و بنەماڵەی بەڕێزی و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانن.