به‌رپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی کومیتەی سویسی حیزبی دیموکراتی کوردستان به مه‌به‌ستی تاوتوێی بارودۆخی پهنابهرانو پێدانی زانیاری له‌سه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌ران سه‌ردانی پاڕلمانی سوئیسی کرد.
ڕۆژی چوارشەممە، ۱٦ی سپتەمبری ۲٠۱۵ی زاینی لە کاتێکدا کە زۆربەی هەرە زۆری حیزب‌و پێکهاتەی پارلەمانی سویس لەسەر کێشەی پەنابەرو تێکەڵاوبوونی کلتوورەکان باس‌و لێدوانیان هەبوو، ئیسماعیل مستەفانژاد، بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی کومیتەی سویسی حیزبی دیموکراتی کوردستان، سەردانی پاڕلمانی ئەو وڵاتەی کرد.
لەم سەردانەیاندا، بەرپرسی پێوه‌ندییه بیانییه‌کانی کۆمیته‌ی حیزب له سوئیس له‌گه‌ڵ چه‌ند پهرلهمانتارو سه‌رۆک فراکسیۆن قسه‌ی کرد‌و له‌سه‌ر بە کێشەی کورد بە گشتی‌و ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و هەروەها پێشێلکارییەکانی مافی خه‌ڵک به‌هۆی ڕێژیمی ئێران ئاگاداری دانێ.
ئیسماعیل مستەفانژاد، بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی کومیتەی سویسی حیزبی دیموکراتی کوردستان هەروەها لە سەر کێشەی تێرۆریزم‌و کێشەی پەنابەران له‌گه‌ڵ ئه‌و پاڕلمانتارانه بیرووڕایان گۆڕیەوە.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که هانس فێهێر له حیزبی راستی سویس پشتگیریی تەواوی خۆی له مافی کورد دەربڕیو ره‌خنه‌ی له حکومه‌تی تورکیه‌و ئه‌ردوغان گرت له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی بۆسه‌ر گەلی کورد لەو وڵاتە و بۆ سەر کوند و ئاواییەکانی باشووری کوردستان دەستیان پێ کردووە. هانس هه‌روه‌ها پێشنیاری حکومه‌تێکی فێدێراڵی هاوشێوەی ئیدارەی سویسی بۆ چاره‌سه‌ری کێشەی کورد کرد‌و لەو بڕوایە دا بوو کە تاکە ڕێگە بۆ چارەسەری کێشەی کورد لەو وڵاتانەی بە سەریدا دابەش کراون، تەنیا حکومەتێکی فیدرالی هاوشێوەی سوئیسە.
شایانی ئاماژەیە کە بەرپرسی پەیوەندییە بیانیەکانی حیزبی دێموکڕات هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا وڵامی چەند پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوەو ڕۆژنامەی “بلیکی ئاڵمانی” بەشێک لە لێدوانەکەی لەگەڵ ناوبراودا بڵاوکردۆته‌وه.