لە مانۆڕێکی سەربازیدا هێزی دەریایی ڕێژیم بە مووشەک کەشتییەکی خۆی پێکا و بوو بەهۆی کوژران و برینداربوونی چەندین کەس لەهێزەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئیران.
بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بڵاوبۆتەوە، کەشتی شەڕکەری کۆماری ئیسلامی بە ناوی “جەماران” مووشەکێکی بەرەو کەشتییەکی دیکەی ئەرتەش تەقاندووە و بۆتە هۆی تێکشکاندنی و کوژران و بریندار بوونی چەندین کەس لە سەربازەکانی سەر کەشتییەکە.
شایانی باسە کە هێشتا ئاماری فەرمی ژمارەی کوژرا و بریندارەکان ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو کەشتییە ٤٠ کەسی تێدا بووە و بە گشتی کەوتۆتە ژێر ئاوەوە و لەوانەیە دەیان کەس کوژرا و و برینداری هەبێ .
لە لایەکی دیکەوە باس لەوە دەکەن کە کەشتییەکەی ئەرتەش لە لایەن کەشتییەکی سپای پاسدارانەوە لێیدراوە و ڕێژیم جارێکی دیکە خەریکی چەواشەکارییە و دەیهەوێ بیشارێتەوە.