ئەندامێکی دڵسۆزی ئەنجومەنی پاژین و کوردێکی نیشتمانپەروەر لە ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی هەینی ١٩ی بانەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی دڵسۆزی ئەنجومەنی “پاژین” بە ناوی “هەژار یەزدانفەر” خەڵکی گوندی شێنانی ناوچەی بانە بەهۆی گازگرتوویی گیانی لەدەستدا.
“هەژار یەزدانفەر” ئەندامێکی چالاکی ئەنجومەنی “پاژین”ی بانە بوو کە دڵسۆزانە بە خەمی سروشتی نیشتمانەوە بوو، لە هەر ڕێگەیەکەوە کە بۆی کرابا خزمەتی ژینگە و سروشتی کوردستانی دەکرد و دڵسۆزانە بە خەمی وڵاتەوە بوو، ئۆگرییەکی تایبەتی بە سروشت و ژینگە هەبوو.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی هەژار یەزدانفەر و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











