وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەردانی ئیسرائیل بکا و لە نزیکەوە لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا کۆ ببێتەوە.
ڕۆژی هەینی ١٩ی گوڵانی ٩٩ی هەتاوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ” مۆرگان ئۆرتێگاس” ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا “مایک پۆمپێئۆ” بڕیارە بەم زوانە سەردانی ئیسرائیل بکا و لە نزیکەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئیسڕائیلی باسی مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی و چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڕێژیمە و هەروەها کێشەی فەلستین و ئیسرائیل تاوتوێ بکەن .
شایانی باسە کە ئەمریکا گرینگترین پشتیوان و هاوپەیمانی ئیسرائیلە لە جیهاندا و ئیسرائیلیش زۆرجار توانیویەتی لەسەر بڕیارەکانی ئەمریکا کاریگەریی بەرچاوی هەبێ و ئەو وڵاتە لە ماوەی شەڕی سووریەدا زیاتر لە ٣٠٠جار هێرشیکردۆتە سەر سپای قودس و هێزە هاوبەشەکانی کۆماری ئیسلامی لە سووریە.
جێگای ئاماژەیە کە هەردوو وڵات کۆکن لەسەر ئەوەیکە کۆماری ئیسلامی ڕێژیمێکی تیرۆریست و مەترسیدارە و نابێ دەستی بە چەکی ناوکی بگا.












