ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و سووریە سەری هەڵداوەتەوە و جموجۆڵەکانی زیادیان کردوە.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی عێراق و سووریە، جموجۆڵەکانی داعش لە هەردوو وڵاتی سووریە و عێراق زیادیان کردوە و ماوەی مانگێکە دەیان جار هێرشیان کردۆتە سەر هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی سووریەی دێموکرات لە عێراق و سووریە.
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش چەندین جار هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق وهەروەها لە سووریەش چەندین جار هەوڵیان داوە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی سووریەی دێموکرات، بەڵام تێک شکاون.
شایانی باسە، شارەزایان پێیان وایە کە دەوڵەتانی ناوچەکە لەوانە تورکیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستیان هەبێ لە دووبارە زیندووکردنەوەی داعشدا بۆ بە لاڕێدا بردنی بیروڕای خەڵکی وڵاتەکانیان و بۆ شاردنەوەی قەیرانەکان و گەیشتن بە ئامانجەکانیان.












