سه‌رۆک کۆماری تورکیه ده‌ڵێ له شهر دژی پ ک ک به‌رده‌وام ده‌بین، ئه‌و ئیدیعا ده‌کا تا ئێستا زیاتر له دوو هه‌زار ئه‌ندامی پ ک ک، پارتی کرێکارانی کوردستانیان کوشتوه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیه له وتووێژێکی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا ئیدیعای کرد له ماوه‌ی شه‌ڕو پێکدادانی چه‌ند مانگه‌ی نێوان تورکیه‌و پ ک ک دا زیاتر له دوو هه‌زار گریلاو ئه‌ندامی ئه‌و حیزبه‌یان کوشتوه، به‌ڵام بهرپرسانو فه‌رمانده‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ڵێن تا ئێستا که‌متر له ١٠٠ گریلایان له ده‌ست داوه.
ئۆردۆغان هه‌روه‌ها پارتی دێموکڕاتیکی گه‌لان، هاده‌پی به‌وه تۆمه‌تبار کرد که له‌لایه‌ن پارتی کرێکارانی کوردستانه‌وه پشتیوانی دهکرێو بڕیاره‌کان له‌وانه‌وه وه‌رده‌گرێ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی وه‌ستانی ڕه‌وتی ئاشتی له نێوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا.
ئه‌و له‌باره‌ی وازهێنانو کشانه‌وه‌ی موسلیم دوغان، وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و حه‌یده‌ر کونجا، وه‌زیری یه‌کیه‌تیی ئورووپا، دوو وه‌زیری کوردی ده‌وڵه‌تی کاتی گوتی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌یان ئه‌وان پێوه‌ندیی به خۆیانه‌وه هه‌یه، ئه‌وان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ناچار به مانه‌وه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌کرابوون.
ئۆردۆغان هه‌روه‌ها هه‌روه‌ها له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی هێرشی نیزامیی ئه‌رته‌شی تورکیه دژی پ ک ک باسی له درێژه‌دان به‌و شه‌ڕه کرد‌و گوتی: کاتێک که‌سانێک هێزه‌کانی پۆلیس ده‌کوژن ناتوانن ڕۆڵه‌ی ئه‌و وڵاته بن. ئۆردۆغان نه‌یگوت ئه‌دی ئه‌وانه‌ی به ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌ڕته‌ش ده‌کوژرێن کێن‌و به چ تاوانێک گیانیان لێ ده‌ستێندرێ.
ئۆردۆغان گوتی ئێمه شه‌ڕ له دژی پ ک ک ڕاناگرینو ته‌نیا کاتێک ئارام ده‌گرین ئه‌وانمان کوشتبێو له ژێر سیماندا چاڵمان کردبن، کێو کام لایه‌نیش ئه‌وه قه‌بووڵ ناکه‌ن با وڵات به‌جێ بێڵن.