ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرەڕای کەمکردنەوەی هێزەکانمان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەردەوامین لە گوشارخستنەسەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.
“برایان هوک” نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە کاروباری ئێران گوتی: “کەمکردنەوەی هێزی سەربازی و هەندێ کەرەستەی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە نە بەو مانایە دێ کە ئەمریکا سیاسەتەکانی گۆڕاوە، نە بەو مانایەشە کە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا کەم بوونەتەوە، بەڵکووئێمە بە پێی هەلومەرج و قۆناغەکان لە هەر کات و ساتێکدا ئامادەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هەروەها هاوپەیمانەکانی خۆمانین لە جیهاندا و هەروەها تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان گوشارەکانمان بۆسەرکۆماری ئیسلامی زیاتردەکەین.
شایانی باسە کە بەهۆی ئاژاوەگێڕییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا و بۆ پاراستنی ئەمنییەتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، دەوڵەتی ئەمریکا هێزێکی زۆری هێنابووە ئەم ناوچەیە و ئێستا دەیهەوێ هێزەکانی لە ناوچەکە کەم بکاتەوە بەڵام لە هەر کات و ساتێکدا کە پێویست بێ هێزەکانیان ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەن لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەگەر بیانهەوێ سەربزێوی و ئاژاوەگێڕی بکەن و ئەمنییەتی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تێک بدەن.












