دەزگای زانیاریی چین سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا هۆشداری دەداتە وڵاتەکەی کە دەبێ خۆی ئامادە بکا.
دوای زیاد بوونی ڕەخنەکانی ئەمریکا و هێندێک لە ڕێبەرانی وڵاتانی ئورووپایی سەبارەت بە شاردنەوەی ڕاستییەکان لە لایەن وڵاتی چینەوە و بڵاونەکردنەوەی زانیاری لە کاتی پێویستدا سەبارەت بە کۆرۆنا و دەرکەوتەکانی بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، پاش ئەوەی ئەمریکا ناڕاستەوخۆ چینی بە بەرپرسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زانی، دەزگای زانیاریی چین لە ڕاپۆرتێکدا وێرای هۆشداری لە هەمبەر زیادبوونی دوژمنانى ئەو وڵاتە، دیمەنێکی تاریکی لە بارودۆخی وڵاتەکەی لە ئاستی جیهان نیشان داوە و ڕایگەیاند کە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان دوو وڵاتدا زۆرە.
لەو ڕاپۆرتەدا کە هەواڵدەریی ڕۆیتەرز بەشێکی بڵاو کردۆتەوە هاتووە: “هەلومەرجی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا و دەرکەوتەکانی، دەتوانێ ببێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و چین و هەروەها تووڕەبوونی وڵاتانی دیکەی جیهان لە وڵاتی چین بەهۆی ئەم گرژی و ئاڵۆزییانە کە بەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هاتوونەتە ئاراوە”.












