برای شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بانەمەری ٩٩ی هەتاوی، “مەسیح نەقشینی” برای شەهید “خەلیل نەقشینی” بەهۆی نەخۆشی لە ئاوایی “گەڵاز”ی سەربەشاری شنۆ کۆچی دوایی کردوە.
کاک مەسیح پیاوێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و کەسێکی خۆشنێو و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو. ناوبراو برای شەهید خەلیل نەقشینی بوو کە یەکێک بوو لە ڕۆڵە تێکۆشەر و خەباتگێڕەکانی حیزب و گەلەکەمان و لە ڕێگای خزمەت بە ئامانجە پیرۆزەکانی گەلی کورددا گیانی خۆی فیدا کرد و چووە نێو ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەکەمانەوە.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی کاک خەلیل و خزم و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











