به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جێژنی قوربان، پیرۆزبایی له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، به تایبه‌تی خوشک‌و برا موسوڵمانه‌کان دهکهمو هیواخوازم جێژنی قوربان و هه‌موو جێژنه ئاینیه جیاوازه‌کانی کوردستان ببنه هۆکارێک بۆ ئاشتی‌و ته‌بایی لە نێو خه‌ڵکی کوردستاندا.
ئه‌و ساڵ له حاڵیکدا نه‌ته‌وه‌ی کورد له کوردستانی به‌شبه‌ش کراودا جێژنی قوربان دەگرێ که بارودۆخی ناوچه‌که به گشتی به هۆی شه‌ڕو ئاژاوه‌ی حکومه‌ته خۆسهپێنهکانو تاقم‌و گروپی بناژۆخوازی ئاینی به ئاقارێکی گه‌لێک ناخۆش‌و دڵتهزێنو گه‌لێکجار تیراژدیدا تێپه‌ر دهبێو هه‌تا ئێستای له‌گه‌ڵ دابێ گه‌لی کورد بۆ وه‌ده‌ست خستنه‌وه‌ی ماف‌و ئازادیه‌کانی خۆی هه‌ر قوربانی به رۆڵه‌کانی ده‌دا.
هیواخوازم نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی به هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موو لایانه بتوانین ئاشتی‌و ئارامی‌و تهباییو یه‌کڕیزی له‌نێو ماڵی کورددا ده‌ستبه‌ر بکه‌ین.
بۆ جارێکی دیکه پیرۆزبایی جێژنی قوربان له هه‌موو خوشک و برا موسوڵمانه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌م.
سکرتێری گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
خالید عەزیزی
١ی ڕەزبەری ٩٤ ی هەتاوی