وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕوو بە ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەگەر بەڵگەتان ھەیە چین ڤایرۆسەکەی بڵاوکردۆتەوە، بەڵگەکانتان بخەنەڕوو ئەگەرنا واز لە تۆمەتی ناڕەوا بێنن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین “ھووا چونینگ” ڕایگەیاند، ئامۆژگاری بەرپرسانی ئەمهریکا دەکەم، باشتر مێژووی چین بخوێننەوە و واز لە سووکایەتییەکانیان بھێنن، ئەگەر ھێشتا کەسانێک ھەبن لە واشینگتۆن، چین بە ھۆکاری پهتاكه تۆمەتبار بکەن و سووکایەتیمان پێبکەن، ئەوا میلیاردێک و ٤٠٠ میلیۆن چینی ھەن کە ئەمە قبووڵ ناکەن و واباشە بەرپرسانی ئەمهریکا باشتر لە مێژووی چین تێبگەن و سەرقاڵی کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیان بن.
ناوبراو هەروەها وتی: “بەڕێز پۆمپێئۆ چەند جارێک ئەو تۆمەتانەی دووبارە کردوونەتەوە، بەڵام ھیچ بەڵگەیەکی نەخستۆتەڕوو، چونکە ھیچ بەڵگەیەک بوونی نییە و جهختیشی كردهوه،، پێویستە ئەم بابەتە بۆ پزیشک و پسپۆڕانی تەندروستی جێبھێڵدرێت و با ئەوان وەڵام بدەنەوە.”
شایانی باسە کە ئەمریکا چەند جار لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوە و هەروەها سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەوە چینی بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە ئەنقەست ڤایرۆسی کۆرۆنایان بە جیهاندا بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی سەدان هەزار کەس و تووشبوونی سەدان میلیون کەس لە وڵاتانی جیهاندا.












