کەتائیبی حیزبوڵای عێراق هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە لە “مستەفا کازمی” دەکا کە لەم ڕۆژانەدا بۆتە سەرۆک وەزیرانی عێراق.
دواى پەسەند کردنى حکوومەتەکەی “مستەفا کازمی” سەرۆک وەزیرانى نوێی عێراق لە لایەن پارلەمانی عێراقەوە، کەتائیبی حیزبوڵلای عێراقی لە نوێترین پەیامی خۆیدا هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات و ڕایگەیاند، تێپەڕاندنى حکوومەت ماناى چاوپۆشی نییە لە تیرۆرکردنى سەرکردە شەهیدەکان و هاوڕێیەکانیان لەهەر پلە و پۆستێکدا بێ. دیارە مەبەستیان قاسم سلێمانی و ئەبوومەهدی موهەندیسە کە لە لایەن ئەمریکاوە کوژران.
شایانی باسە کە هەروەک خۆیان دەڵێن، پەیامەکەی حیزبوڵای عێراق لە ژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە و ئاڕاستەى کازمی کراوە، دەڵێن ناوبراو لە تێرۆرکردنى “قاسم سلێمانى”، فەرماندەى پێشووى سوپای قودس و، “ئەبوومەهدی موهەندیس”، فەرماندەی میلیشیاکانى حەشدی شەعبی کە سەرەتاى ساڵی زایینی ٢٠٢٠ لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى بەغدا کوژران، دەستی هەبووە.












