وەزارەتی خوێندنی باڵای ڕێژیم گەڵاڵەیەکی ئامادە کردوە کە ئیزن نادا مامۆستایانی پیاو لەو زانکۆ و کلاسانەی کە هەموویان لە کچان و ژنان پێکهاتوون وانە بڵێنەوە.
“محەممەد ڕەزا ڕزوان تەلەب” سەرۆکی ناوەندی وەرگرتنی ئەو وەزارەتخانەیە بە هەواڵدەریی “مێهر”ی ڕاگەیاندوە کە گەڵاڵەیەکیان بۆ دەرکردنی پیاوان لە زانکۆکانی تایبەت بە ژناندا ئامادە کردوە کە بەم زوانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەمەوبەدوا مامۆستایانی پیاو مافی ئەوەیان نابێ بچنە ئەو زانکۆ و کلاسانەی کە هەموویان ژن بن و دەبێ مامۆستای ژنیان بۆبدۆزنەوە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی کە لەسەر بناغەی مەزهەب دامەزراوە و خامنەیی وەکوو نوێنەری خودا لەسەر زەوی تەنیا دەسەڵاتی ئەو وڵاتەیە و تەنیا لە هەوڵی بەرتەسککردنەوەی ماف و ئازادییەکانی خەڵکە، هیوای کرانەوە لەو ڕێژیمەدا تەنیا کات بەفیڕۆدانە و ئاخوندەکان گۆڕانیان بەسەردا نایە، دەیانهەوێ خەڵکی ئێران چیژ لە پێشکەوتن و بەرەوپێشچوون نەبەن و بیری دواکەوتونەی خۆیان بەسەر خەڵکدا بسەپێنن.