بەڕێوبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێ: “لە ڕۆژئاوای کوردستان تەنیا دوو کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە ئەوانیش بە قاچاخ هاتوونەتە ڕۆژئاوا”.
“مەنال محەممەد”، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی جزیرێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا دوو کەس لە ڕۆژئاوای کوردستان تووشی پهتای کۆرۆنا بوون کە ئەوانیش بە ڕێگەی نایاسایی هاتوونەتە ڕۆژئاوا و بە خۆشییەوە و بە هۆی یارمەتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بارودۆخی خەڵکی ئێمە زۆر باشە.
بهڕێوهبهرایهتی خۆسهر ڕایگەیاند کە جگە لە هەرێمی کوردستان هیچ لایەنێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هاوکاری ئێمهی نەکردوه .
شایانی باسە کە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بە بەراورد لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا باشترین دۆخی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایان تێپەڕکردوە و توانیویانە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.











