لە ئەنجامی تێکهەڵچوونێک لە نێوان سپای پاسداران و هێزێکی چەکدار چەند کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران کوژران.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی بانەمەڕ لە ناوچەی دیواندەرە لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونێک لە نێوان هیزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی چەکداری نەناسراو سێ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران کوژراون.
بە پێی ئەو زانیارییانە، لەو تێکهەڵچوونەدا سێ ئەندامی سپای پاسداران بە ناوەکانی “شەکیبا سەلیمی” یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران و دوو پاسداری تر بە ناوەکانی “جەعفەر نیزامپوور” و ” محەممەد شوکری” لە لایەن ئەو گرووپە چەکدارەوە کوژراون و بە پێی زانیارییەکان باس لەوە دەکرێ کە لە نێو گرووپە چەکدارەکەشدا کوژراو و بریندار هەیە.