کتێبی “پاڵەوانی من تۆی” لەسەر پێشنیاری کۆمیتەی چاوەدێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستەی بنەمای سڵامەت و ڕەوان و پشتیوانی کۆمەڵایەتی- دەروون ناسی بۆ ڕەوشی یارمەتی بەپەلە(IASC MHPSS RG)، لەلایەن نووسەر و وەرگێڕی بۆکانی چاپ و بڵاو بۆوە.
بۆ نووسینی ئەم بەرهەمە جگە لە پسپۆڕانی نێودەوڵەتی، ناوچەیی و نەتەوەیی لە دامەزراوەکانی ئەندام، خەڵکی جۆربەجۆر لەوانە دایک و باوکان، ڕاهێنەران و منداڵانی ١٠٤ وڵاتی جیاواز لە خوڵقاندنی ئەم بەرهەمە بەشداریان کردووە.
زیاتر لە ١٧٠٠ منداڵ، دایک و باوک و ڕاهێنەر باسیان لە ئەزموونەکانیان کردووە لە مەڕ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئەم کتێبە بە شێوەی چیرۆک و بۆ منداڵان نووسراوە.
توێژینەوەیەکی نێونەتەوەیی کە بە زمانەکانی ئینگلیسی، ئیتالیایی، فەرانسی و عەرەبی لەسەر چۆنیەتی بەڕەوڕووبوونەوەی کۆڕۆنا و هەڵسەنگاندنی ڕەوان و دەروونی مدنالان کراوە، پێشوازی زۆری لێکرا.
بڵاڤۆگی “میچکا” بە هاوکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم کتێبەی بە دوو زمانی کوردی و فارسی بڵاو کردووەتەوە.
“لەیلا سالحی” ماموستای قوتابخانەکانی بۆکان و شاعیر و نووسەر، هاوسەری شاعیر و ڕەخنەگری ڕۆژهەڵاتی کوردستان “یونس ڕەزایی”یە و ساڵی ١٣٩٨ لەلایەن ڕایەڵکەی پەرەپێدانی کتێبخوێنیی ئێران، پلەی یەکەمی لە ئاستی مامۆستایان وەدەست هێناوە.