“ڕەها ئەحمەدی” چالاکی مافی ژنان لە ئێران، حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
“ڕەها ئەحمەدی” پێشتر کە لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم حووکمی ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو و لە لایەن دادگای پێداچوونەوە حوکمەکەی پشتڕاست کرایەوە.
“عەلی شەریفزادە”، پارێزەری “ڕەها ئەحمەدی”، بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەک لە تویتەری تایبەتیی خۆیدا ڕایگەیاند کە حوکمی ٢ ساڵ زیندانی ئەو چالاکەی مافی ژنان کە پێشتر لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلاب، بە تۆمەتی وەڕێخستنی کۆبوونەوە و تێکدانی نەزمی کۆمەڵگە دەسبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداوچوونەوە حوکمەی پشتڕاست کرایەوە.
ناوبراو یەکێک لەو ژنانە بوو کە لە پەیوەندی لەگەڵ حیجابی ئیجباریدا ناڕەزایەتیی دەربڕیبوو.
بە گوتەی پارێزەرەکەی، ئەو چالاکەی مافی ژنان کە نزیک بە ٩ مانگە لە گرتوخانەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراوە، تا ئێستا تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش مافی مەرەخەسی و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی پێنەدراوە.