“ئێلیس وێلز” جیگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئاسیای ناوەڕاست لە تویتێکدا نووسی: “هەڵسوکەوتی بەرپرسان و هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەڵ پەنابەرانی ئەفغانیدا بێبەزەییانە و جێگەی شەرمەزارییە”.
“ویلز” هەروەها وتی: “ئێمە خوازیاری لیکۆڵینەوەیەکی بێلایەن لە بابەتی کوشتنی پەنابەرانی ئەفغان لە لایەن سەربازانی ئێرانییەوە دەبین و پێویستە بکەرانی ئەو کردەوە قیزەونە سزا بدرێن”.
شایانی باسە کە پاش ئەوەی کە سەربازانی ئێرانی لە سنووری ئەفغانستان ٥٣ کەس لە پەنابەرانی ئەفغانی دەگرن کە دەیانویست بێنە نێو خاکی ئێران و پاش ئەشکەنجە و بێڕێزییەکی زۆر ناچاریان دەکەن خۆیان بهاوێنە نێو ئاوی ڕووباری هیرمەندەوە و ١٥ کەسیان دەخنکێن و تەرمەکانیان لە خاکی ئەفغانستاندا دەدۆزرێنەوە.
جێگای ئاماژەیە کە حکوومەتی ئەفغانستان و ڕێکخراوی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئەو وڵاتە بە توندی ئەو کردەوە نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامییان مەحکووم کردو و خوازیاری بە سزاگەیاندنی بکەرانی ئەو جینایەتەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن.












