بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتوون، ماوەیەکە سیخوڕ و ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی شنۆ خەریکی کۆکردنەوەی زانیارین لسەر خەڵکی ناوچەکە.
سیخوڕەکانی سپای پاسداران بەهاوکاری جاش و خائینەکان بە جلوبەرگی شەخسیەوە بەنێو گوندەکاندا دەگەڕێن و پرسیاری جۆراوجۆر لە خەڵک دەکەن. لە هێندێک شوێن بە شان و باهۆی سپای پاسداران و خزمەتی ئەو هێزە تێرۆریستە هەڵدەڵێن و لە هێندێک کەسیش پرسیاری چەک و کاسانێک دەکەن کە چەکیان هەیە یا پرسیاری خەڵکی چەکدار دەکەن.
خەڵکی ناوچەی شنۆ و هەموو ناوچەکانی کوردستان لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا ئەزموونێکی زۆریان لە پلان و پیلانەکانی ڕێژیم هەیە و ئاوا بە ئاسانی ناکەونە داوی سیخوڕ و بەکرێگیراوانی ڕێژیم. پێویستە خەڵکی ناوچەی شنۆ ئاگاداری ئەو پیلانەی ڕێژیم بن و هیچ جۆرە زانیارییەک نەدەنە ئەو پاسدارە کوردکوژانەی کە بە جلوبەرگی مەدەنییەوە خەریکی خۆشیرین کردن و پیلانگێڕین بۆ لەداوخستنی ئازادیخوازان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان و کۆمەڵێک ئامانجی شاراوە لە جلوبەرگی مەدەنیدا.











