بە پێی زانیاریی ئەو ڕاپۆرتانە کە بڵاوکراونەتەوە، هاککەرەکانی ئێران و ڕووسیە بۆ ” دزینی زانیاریی زانستیی تاقیگەی پەیوەندیدار بە لێکۆڵینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا”، هێرشیان کردۆتە سەر سیستمی کۆمپیوتەرەکانی زانکۆکانی بریتانیا.
ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی بانەمەڕ، ڕۆژنامەی “دیلیمیل” ی بریتانیا ڕایگەیاند کە هەکەرەکانی ئێرانی و ڕووسی لە هەوڵدابوون زانیاری و لێکۆڵینەوەکانی زانکۆکانی بریتانیا سەبارەت بە بەرهەمهێنانی واکسێن، کیتەکانی تاقیگە و توێژینەوەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بدزن.
ناوەندی ئەمنییەتی سایبێری بریتانیا ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەنتەرنێتی بۆ دزینی زانیارییەکان لە لایەن ئەم وڵاتانەوە بە تەواوی شیاوی دەرکە و هەکەرەکان تا ئێستا نەیانتوانیوە لە هەوڵەکانیان سەرکەوتووبن.
ئەو دامەزراوە بریتانیایە هەروەها ڕایگەیاند شەو و ڕۆژ هەوڵ دەدەین تا بتوانین پێش بە هێرشەکانی ئەنتەرنێتی لە لایەن ئەم وڵاتانەوە بگرین.
جێی ئاماژەیە، هێرشی هاککەرەکانی ئێرانی حەوتووی ڕابردوو کرابووە سەر ئەمریکا و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئەو وڵاتە هۆشداریان دابوو بە ڕێکخراوی پزیشکی کە ئاگاداری دزینی زانیارییەکانیان بن لە لایەن هاککەرانی ئێرانەوە.












