• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

“فەتاح کاویان” خۆری درەوشاوەی زێد و نیشتمان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/05/04
جۆری بابەت: ئەدەب

سروشتی دۆڵی جافایەتی خەمڵیوە لەبەر گوڵ و شکۆفەی دار بادامەکان، سروشت جوانترین بەرگی ئاڵا و واڵای پۆشیوە، خوڕەی ئاوی نێو خڕەکە ڕۆژەڕێیەک دەڕوا. لەنێو گۆڕستانەکەی  تەنیشت میوانخانە و نانەواخانە سمۆرە کلک‌زەردەکان تا گڵکۆفکی داربەڕوەکان تێ‌ھەڵدەبن و دادەگەڕێنەوە خوار.

_ ئای ئازاد خۆزگە دەرقۆچەکانیەکەمان پێ بوایە بۆ سمۆرە دەیانتوانی ئاوا بە کەیفی خۆیان ڕمبازێنمان بە پێشدا بکەن.

_ کوڕە ئەحمەد ئەوڕۆ لێیان بگەڕێ ، سبەینێ کە لە مەدرەسە تەواو بووین دێین لەبن دارەکان خۆیان لێ مات دەدەین بزانین دووسێ بێچوە سمۆرەی چووکە ناگرین، ئەوانمان زووتر بۆ کەوی دەبن.

_ دەی باشە وا دەکەین، منداڵەکانی دیکە وا ڕۆیشتن، با ئێمەش بڕۆین و لە دەرسی ئینگلیسی دوا نەکەوین، ئەدی نازانی ئەمڕۆ دەبێ بچینە لای کاک فەتاح کاویان.

زمناکۆ، شێرکۆ، دیاکۆ، ژیان ، ھۆ کوڕینە، کچینە ڕاوەستن وا ئێمەش ئەوە ھاتین، بە دواتانەوەیین. ھەناسەبڕێ ببووین، خۆمان گەیاندنێ. بە تەنیشت ساڵۆنی غەزاخۆڕیی گشتیی «گەورەدێ‌«دا تێپەڕین. بۆنی خواردنێکی خۆش دەھات. ئەوکات دایە ئامین ، دایکی سۆھەیلای شەھید [سۆهەیلا قادری] لەوێ وەک دایکێکی دڵسۆز بەوپەڕی سەداقەتەوە کاری دەکرد و خواردنی ئەو ھەموو کادر و پێشمەرگەیەی دروست دەکرد. ئەو ماندوویی‌نەناسانە وەک دایکی ھەموومان گەورەترین خزمەتی دەکرد و بەڕاستیش ئەو خواردنانەی کە دروستی دەکردن تاریف هەڵناگرن لە تام خۆشیدا.

ھەر بەدەم ڕێگاوە تووشی شەھید جەلیل مامایی بووین. دووسێ شۆخی و جەفەنگیشمان لەگەڵ ئەویش لێدا. گەیشتینە لای ئینتیشارات. خانووەکەی کاک فەتاح کاویانیش ھەر لە نزیک ئەوێ ھەڵکەوتبوو. ھەوا خۆش بوو، پێڵاوەکانمان نەبردنە ژووڕێ و ھەر لە دەرێ لە سەر سەکۆیەکە داماننان، لە دەرگامان دا. کاک فەتاح وەک ھەمیشە کە دەچووین بۆلای بۆ دەرسی ئێنگلیسی، بە ڕوویەکی خۆشەوە دەرگای لێ کردینەوە، ھەر کە دەرگای کردەوە بۆنی خۆشی تووتنی پیپەکەیمان بۆ ھات، بەڕاستی بۆنێکی خۆشی لێ دەھات. ھەر چەندە ھیچمان لەو تەمەنەدا نەبووین کە تخوونی سیگار کێشان بکەوین بەڵام خوا ھەڵناگرێ بۆنی خۆشی تووتنە پیپەکە ھەودای خەیاڵی ڕادەکێشاین.

بە ڕیز دانیشتین. کاک فەتاح ئەخلاقی ئاوابوو ھەمیشە پێش ئەوەی دەرسەکەی دەست پێبکا یەک دوو شتێ خۆشی بۆ دەگێڕاینەوە بۆ ئەوەی سەرنجمان زیاتر بۆ لای خۆی ڕابکێشێ. ئێمەش جاری وا بوو لەبن خۆمانەوە دەستمان دەکرد بە حیلکە حیلک و پێکەنین. بەڵام بەڕاستی کاک فەتاح لە وانە وتنەوەدا کەس نەیدەتوانی خۆی لە قەرەی بدا. تەواو بەسەر زمانی ئینگلیسیدا زاڵ بوو. ھەر چەند خوا ھەڵناگرێ کاک قاسم قاڕەمانی خۆشەویستیش کە سەردەمێک مامۆستامان بوو لەوانەکانی ئەویشدا وەکو وانەکانی کاک فەتاح کەڵک و سوودمان لە زمانی ئینگلیسی ئەویش وەردەگرت ، بەڵام کاک قاسم کەمێک توندە تەبیات بوو، بە پێچەوانەی کاک فەتاح کە ھەمیشە خەندەی لە سەر لێوان بوو. لە خۆشەویستی کاک فەتاح دەرسی ئینگلیستشمان خۆش دەویست و زوو فێری دەبووین  ھێندە مێھرەبان و خۆش خوڵق و لە قسەکردندا ھێندە خۆش مەشرەف بوو کە ھەمیشە پێمان خۆش بوو بچینە لای و زمانی ئینگلیسی فێر بین .

دوو حەوتوو پێش ئێستا ساڵڕۆژی کۆچی دوایی نەمر کاک فەتاح کاویان بوو. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕ بوونەتەوە لە وێنەی ئەم زاتە پاکە و منیش خۆم پێ وەخۆ نەگیرا. بە یادی کاک فەتاح کاویان، کۆڵەکە و پشت و پەنای جووڵانەوە و حیزبەکەمان، بڕبڕەی پشتی خەباتێکی چەندین دەیە، ڕێبەرێکی کارێزما و ھەڵکەوتووی جووڵانەوەیەکی ڕەوا، خۆشەویست و لەبەردڵان، خۆش مەشرەف، ڕێبەڕێک بەتەواو مانا ڕێبەر و سەرکردە تاوم دایە قەلەم و گەڕانەوە بۆ هەرێمی بیرەوەرییەکانی نێو شۆڕش. بەڵام توانیومە تەنیا دڵۆپێک لە زەریای گەورەیی ئەم مرۆڤە پیرۆزە هەڵێنجم و وەک کوڕە پێشمەرگەیەک ساتێک لە بیرەوەریی نێو شۆڕشم نووسیبێتەوە .

ڕوحتان شاد مامۆستا و ڕێبەرم.

ئەمەگ و وەفای کوڕە پێشمەرگەیەکی نێو شۆڕش بۆ هەموو ئەوانەی کە ھاوڕێبازی باوکی پێشمەرگەم بوون و بۆ تەنیا ساتێکیش جلوبەرگی پیرۆزی پێشمەرگەیان پۆشـــیوە .

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist