ئامارەکانی هەندێک لە هەواڵدەرییە تورکەکان دەریدەخەن کە ژمارەی ئەو سەربازانەی ئەرتەشی تورک کە خۆیان دەکوژن زیاترە لەو سەربازانەی کە لە شەڕدا دەکوژرێن.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕێکی فەرمی لە تورکیە بە ناوی “سەلاح ڕیپۆرت” کە ئامارێکی لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٥ لە ژمارەی خۆکوشتنی سەربازانی ئەرتەشی تورکیە و ژمارەی کوژراوانی لە شەڕدا بڵاوکردۆتەوە، دەریدەخا کە ژمارەی ئەو سەربازانەی کە لە ماوەی ١٠ ساڵدا خۆیان کوشتووە زیاترە لە ژمارەی ئەو سەربازانەیە کە لە شەڕەکاندا کوژراون .
هەر بە پێی ئامارەکان لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا ژمارەی ئەو سەربازانەی لە تورکیە خۆیان کوشتوە دەگاتە ٩٣٤ کەس لە حاڵێکدا کە ٨١٨ سەرباز لە شەڕەکاندا کوژراون .












