“برایان هوک” لە وتووێژێکدا لە گەڵ دەنگی ئەمریکا وتی: “ڕێژیمی ئێران ڕێژیمێکی مەزهەبی، مارکسیستی و گەندەڵە لە هەموو بوارێکەوە بە شێوەی مافیایی لە لایەن سپای پاسدارانەوە بەڕێوەدەچێ”.
“برایان هوک” بەرپرسی بەشی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، لە وتووێژێکدا لە گەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێژیمێکی گەندەڵ و فاسیدە کە بە شێوەی مەزهەبی و مارکسیستی و مافیایی لە لایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە بەڕێوەدەچێ و ناکرێ چاوەڕوانی هیچ کرانەوەیەک لەو ڕێژیمە بکەین.
ناوبراو لە وڵامی پرسیاری هەواڵنێری دەنگی ئەمریکادا ڕایگەیاند کە ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادەین کە گەمارۆی سەر چەک و چۆڵی کۆماری ئیسلامی لابچێ و دیسان بتوانێ بە ئاسانی لە وڵاتانی دیکە چەک بکڕێ و لە ئێستادا کار بۆ پێشگرتن بە ڤیتۆی دوو وڵاتی چین و ڕووسیە دەکەین لە سەر ئەو بابەتە و من گەشبینم بەوەی کە دەتوانین گەمارۆکان درێژ بکەینەوە و گوشاری زیاتر بخەینە سەر ئەو ڕێژیمە.












