سەرەڕای کۆنترۆڵ نەکردنی کۆرۆنا لە ئێراندا و مەترسی زیاتربوون و تەشەنەسەندنی زیاتری ئەم پەتایە، چەند ڕۆژ پێش حەسەن ڕۆحانی فەرمانی کردنەوەی مزگەوتەکانی دەرکرد.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، بە فەرمانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار، سەرەڕای هەبوونی مەترسی پەتای کۆرۆنا فەرمانی کردنەوەی مزگەوتەکان جێبەجی دەکرێ.
ناوبراو لە بەشێکی وتەکانیدا گوتوویەتی کە ئێمە بە باشی توانیومانە بەسەر پەتای کۆرۆنادا سەرکەوین و کۆنترۆڵی بکەین.
ئەم وتانەی سەرۆک کۆماری ڕێژیمی ئاخوندی لە حاڵێکدایە کە بە وتەی شارەزایان ئامارەکانی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دوورن لە ڕاستی و بەرپرسانی ئەو ڕێژیمە گیانی خەڵکیان بۆ گرینگ نییە و بە وتەی خۆیان تەنیا دەیانهەوێ بیری ئایینی و مەزهەبیی خەڵک کاڵ نەبێتەوە.