١٢ هەزار پارێزەر دژایەتی خۆیانیان لە هەمبەر پێشنووسی بڕیارنامەی دەزگای دادی ڕێژیم دەربڕی کە بە پێی ئەم پێشنووسە دەسەڵاتی پارێزەرەکان بەرتەسکتر دەکاتەوە.
ڕۆژی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، ١٢ هەزار پارێزەری ئێرانی لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی دژایەتی خۆیانیان بۆ ئەو پێشنووس و بڕیارنامەیە دەربڕی کە زیاتر لە جاران پارێزەرەکان دەخاتە ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمەوە و هیچ سەربەخۆییەکیان نامێنێ، هەروەها دەسچنکردنی هەندێک پارێزەری سەر بە ڕێژیم وەکوو شۆڕای پارێزەران و گوشار خستنەسەر پارێزەرانی سەربەخۆ بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەو بریارنامەیەدا کە لە لایەن جێگری دادوەریی سەرۆکی دەزگای دادی ڕێژیمەوە ئامادە کراوە، بە تەواوی بێ مانا و دوور لە یاسا و ڕێسا جیهانییەکانە.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی لە ماوەی چل و یەک ساڵ دەسەڵاتی خۆیدا بەردەوام هەوڵی بەرتەسک کردنەوەی ئازادییەکانی داوە و ڕۆژبەڕۆژ بەرتەسکتریان دەکاتەوە و دەیهەوێ دەنگەکان لەگەروودا بخنکێنێ و هەموو مافە ئینسانییەکان پێشێل بکا، بەڵام ئازادیخوازان، ڕۆژنامەوانان و پارێزەرانی خاوەن هەڵوێست هەردەم لە بەرابەر زوڵم و ناعەدالەتی ڕێژیمدا ڕاپەڕیون و ناڕەزایەتی خۆیان لە هەمبەر سیاسەتە دژی ئینسانییەکانی ڕێژیم دەربڕیوە.