چوار وڵاتی بریتانیا، فەڕانسە، ئاڵمان و هولەند بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕاگەیاندن ڕاگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.
وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتی ئورووپایی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بە بۆنەی سێی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانیی ئازادیی چاپەمەنی کە لە لایەن یۆنسکۆوە دیاریکراوە، خوازیاری ڕێزدانان بۆ ئازادیی ڕاگەیاندن بوون لە جیهاندا.
لە ڕاگەیەندراوی ئەو چوار دەوڵەتدا هاتووە: “ئێمە دەبێ دژی ئەو دەوڵەتانە بوەستینەوە کە هەوڵ دەدەن بە کەڵکاژۆکردن لە کۆرۆنا، ئازادیی ڕاگەیاندن بەرتەسک دەکەنەوە، ڕۆژنامەنووسان بەکار دێنن و زانیاری هەڵە بڵاو دەکەنەوە و هەروەها سانسۆر، هەڕەشە و زیندانیکردن دەکەن بە پیشەی خۆیان.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێرانی کردۆتە یەکێک لەو وڵاتانەی کە بە هیچ شێوەیەک ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەوانی و چاپەمەنی تێدا نییە و ساڵانە سەدان نووسەر و ڕۆژنامەوان لێپێچینەوەیان لێدەکرێ و ڕەوانەی بەندیخانە و ئەشکەنجەگاکان دەکرێن.












