“سادقی زیباکەلام” ڕایگەیاند، من گەمژە بووم کە بڕوام بە ڕێفۆرم لەو دەسەڵاتەدا هەبوو.
سادق زیباکەلام مامۆستای زانکۆ کە زۆر هیوای بە ڕێفۆرمی سیاسی لە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبوو و پشتیوانی سەرسەختی ڕیفۆرمخوازەکان بوو، دەڵێ: “ڕێفۆرم و ڕێفۆرمخواز لە کۆماری ئیسلامیدا بوونی نییە و هەمووی مردووە”.
“زیباکەلام” کە لە وتووێژ لەگەڵ خەبەر ئانلاین لە تاران قسەی کردووە، وتی: بە ڕاستی من چەند گەمژەبووم کاتێک کە خەڵک دروشمیان دەدا ڕێفۆرممخواز و بناژۆخواز جیاوازییان نییە و من پشتگیری بە ناو ڕێفۆرمخوازەکانم دەکرد، لاوانی ئێرانی لەمێژە دەزانن کە کۆماری ئیسلامی هیچ ڕێفۆرمێکی تێدا ناکرێ و بە قسەی خۆش و ڕەفتارێکی خەڵک خەڵەتێن ناکرێ ئامانج و ستراتیژی بۆ داهاتووی ئەم وڵاتە دیاری بکرێ .
سادقی زیباکەلام یەکێک لەو کەسانە بوو کە پێشتر پشتیوانیی لە مانەوەی کۆماری ئیسلامی و هەوڵدان بۆ ڕێفۆرم لەو ڕێژیمەدا دەکرد و ئیستا بەو ئاکامە گەیشتوە کە ڕێفۆڕم لەو ڕێژیمە سەرکوتکەرەدا مانای نییە.