“مایک پۆمپێئۆ” ڕایگەیاند کە گەورەترین ڕێژیمی دز و گەورەترین ڕێژیمی پشتیوانی تیرۆریزم لە دنیادا پێکەوە شەریکن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا “مایک پۆمپێئۆ” لە تویتێکدا نووسی کە گەورەترین ڕێژیمی دزو گەورەترین ڕێژیمی پشتیوانی تیرۆریزم لە جیهاندا هاوکاریی یەکتر دەکەن بۆ دزین و بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی وڵاتەکەیان و کوشتنی خەڵکی وڵاتەکەیان.
“پۆمپێئۆ” هەروەها گوتی: “ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وەکوو گەورەترین ڕێژیمی پشتیوانی تیرۆر و تیرۆریزم لە جیهاندا پشتیوانی و هاوکاری ڕێژیمی مادۆرۆ لە وێنێزۆئێلا دەکا کە گەورەترین ڕێژیمی دزی دنیایە.
شایانی باسە پێشتر ئەمریکا بڵاویکردبۆوە کە ڕێژیمی مادۆرۆ ٩٠ تۆن زێڕی وڵاتەکەی خۆی دزیوە و هەناردەی ئێرانی کردووە بەهۆی ئەوەی کە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی باشتر دەتوانێ دزی لە وڵاتەکەی و خەڵکە هەژارەکەی خۆی بکا و گەورەترین قوربانیانی ئەم هاوکارییەش خەڵکی ئێران و وێنێزۆئێلان.












