بەرەبەیانی شەممە ١٣ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، گرووپی تیرۆریستیی داعش لە چەند ناوچە و پارێزگای عێراق هێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی و سپای عێراق و دەیان کەس لە هێزە عێراقییەکان کوژران.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی بانەمەری ٩٩ی هەتاوی، گرووپی تیرۆریستیی داعش لە چەند لاوە هاوکات هێرشی کردە سەر سپای عێراق و حەشدی شەعبی و ١٠ کەس لەو هێزانە بە دەستی داعش کوژراون، بەڵام هەواڵدەرییە نافەرمییەکان باس لە هێرشێکی بەربڵاوتری داعش دەکەن و ئاماژەیان بە کوژرانی دەیان کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سپای عێراق کردووە .
شایانی باسە پاش ئەوەیکە گرووپی تیرۆریستیی داعش بە تەواوی لاوازبوون، ئەمە یەکەمین جارە کە هێرشێکی بەربڵاو و هاوکاتی بەمشێوەیەی کردبێتە سەر هێزە عێراقییەکان و ئەوەش نیگەرانیی دەسەڵاتدارانی عێراقی لە دۆخی پڕ لە قەیرانی عێراقدا زیاد کردووە.












