لە نوێترین ڕیزبه‌ندی وڵاتانی دێموكراسی بۆ ساڵی ٢٠٢٠، کە کۆمەڵەی بێرتێلسمای ئەڵمانی “BTI” بۆ توێژینەوە، ئاماژەی پێ کردوە و دەڵێ: “تورکیە لە ڕیزبەندی وڵاتانی دێموکراسی جێگای نابێتەوە”.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت و وڵاتان له‌باره‌ی دێموكراسی ناوخۆیی و ده‌رەکی پۆلێن بەندی دەکرێن.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بێرتێلسمای ئەڵمانی ، له كۆی ١٣٧وڵات، توركیە له ڕیزبه‌ندی ٧٧ه‌مین وڵاتی جیهانه و له ڕیزبه‌ندی وڵاتانی دێموكراتی جیهان دوورخرایه‌وه.
ئەو دوور کەوتنەوەی توركیە له ڕووی دێموكراسییه‌وه بۆ جێبەجێکردنی ده‌ستووری توركیە له ساڵی ٢٠١٧ و ده‌ستپێكردنی قۆناغی نوێی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیی توركیە دەگەڕێتەوە، كاتێك له ساڵی ٢٠١٨ بە دەنگی لەسەتا ٣/٥١ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە، سیستەمی حوکمڕانی ئەو وڵاتە لە پا‌رلمانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی گۆڕدرا.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، توركیە به‌هۆی ئەوەی ته‌واوی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له‌ژێر ده‌ستی تاكه كه‌سێک كۆكردووه‌ته‌وه و پارله‌مانی ئیفلیج كردووه، ته‌نگی به ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵچنیووه و ده‌ستی‌كردووه به سەرکوتکردنی كۆمه‌ڵگه و ئازادیخوازانی ئەو وڵاتە.












