“مایک پۆمپێئۆ” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هیچ کات ئیزن نادەین گەمارۆ سەربازی و نیزامییەکانی سەر کۆماری ئیسلامی کۆتایی بێ و ئەو ڕێژیمە بە ئاسانی بتوانێ چەک بکڕێ.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ماوەیەکی کەمی ماوە کە گەمارۆ نێونەتەوەییەکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆتایی بێ، بەڵام ئێمە هیچکات ئیزن نادەین ڕێژیمێک کە هاوتای حیزبوڵڵای لوبنان و شیعەکانی عێراقە، بۆ تیرۆر و ئاژاوەنانەوە لە جیهاندا بەردەوام هەوڵی تاقیکردنەوەی مووشەک دەدا، دەستی بە چەکی نێونەتەوەییش ڕابگا و ڕووسیە و چین چەک بەو وڵاتە بفرۆشن.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: “ئێمە هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ڕازیکردنی هاوپەیمانەکانمان و وڵاتانی جیهانیش بەڵام ئەگەر سەرینەگرت ئەوا خۆمان هەر ڕێوشوێنێک پێویستبێ دەیگرینەبەر بۆ وەستاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران”.












