سەرەڕای مەترسیی پەرەسەندنی دووبارەی پەتای کۆڕۆنا، خەڵکی ناڕازی لە عێراق و لوبنان بە دژی دەسەڵاتەکانی ئەو وڵاتانە هاتنەسەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان دەستپێکردەوە.
پاش ئەوەیکە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی مەترسیی کۆرۆناوە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئەو دوو وڵاتە کۆتاییان پێهات، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا خەڵکی ناڕازی بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانیان کە یەکێکیان چوونەدەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە وڵاتەکانیان و بەشێکی خۆپێشاندانەکان بە دژی ئەو لایەنانەن کە کۆماری ئیسلامی بە بوودجەی خەڵکی ئێران دەیان ساڵە پشتیوانی دارایی و سەربازییان لێدەکا.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا بەرەو لاوازی دەچێ و تەنانەت خەڵکی شیعەی وڵاتانی دیکەش کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی میلیشیاکانی شیعەی ئەو وڵاتانەیە پشتیان لەو ڕێژیمە کردووە و خوازیاری سەربەخۆیی سیاسی دەوڵەتەکانیانن.












