بەپێی هەواڵی وەزارەتی نێوخۆی تورکیە ٤٠٢ کەس بە هۆی ڕاگەیاندنی ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا و هەروەها تاوانبارکردنی بەرپرسان بە درۆ دەسبەسەر کراون.
بە پێی هەواڵەکان، وڵاتی تورکیەش کەوتۆتە بەر ڕەخنەیەکی زۆری میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان و دەڵێن کە ئاماری ڕاستەقینەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە میدیا حکوومییەکانەوە ڕاناگەیەندرێ و حکوومەتی تورکیەش هەروەکوو کۆماری ئیسلامی ڕێگای چەواشەکاری گرتۆتە بەر، هەر بۆیە میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆکان هەوڵی گەیاندنی ڕاستییەکان بە خەڵک و جیهان دەدەن بەڵام لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی تورکیەوە دەسبەسەر دەکرێن.
شایانی باسە کە لە ئێرانیش سەدان کەس لە مێدیاکاران بە هۆی ڕاگەیاندنی ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەسبەسەر کراون و خراونەتە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.












