“جیمز ڕیچ” سێناتۆری ئەمریکایی دەڵێ “ڕێژیمی ئێران وەکوو هەمیشە کردەوەی نەشیاو و ئاژاوەگێڕی لە جیهاندا زۆر بەلاوە گرینگترە لە دۆخی خەڵکی ئێران و گیانی ئەو خەڵکەی هیچ بەلاوە گرینگ نییە”.
ناوبراو لە نووسراوەیەکدا دەڵی: “لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە میلیارد دۆلار خەرجی هەڵدانی مووشەک دەکا و بوودجەی سپای قودس بۆ ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکە و جیهاندا پێش هەموو شتێک دابین دەکا و لەلایەکی دیکەوە داوای لابردنی گەمارۆکان دەکا و دەیهەوێ خۆی وا نیشان بدا کە پارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نییە کە تەنیا دارایی خامنەیی ٢٠٠میلیارد دۆلارە.
ڕیچ دەڵێ: هەڵدانی مانگی دەسکرد کە لەڕاستیدا مووشەکی دوورهاوێژە، جیهانی پێشکەوتووی خستۆتە مەترسییەوە و ئەمریکا و وڵاتان دەبێ پێش بە کۆماری ئیسلامی بگرن.












