سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە چین دەیتوانی پێش بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بگرێت، بەڵام پێشی نەگرت و ئیمەش لەسەر ئەم بابەتە خەریکی لێکۆڵینەوەین.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ گوتی: “چین دەیتوانی ڕێگە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بگرێت پێش ئەوەی ڤایرۆسەکە بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوببێتەوە”. “تڕامپ” لە درێژەی قسەکانیدا گوتی بەڕێوبەرایەتییەکەی لێکۆڵینەوەیەکی جیددی دەستپێکردووە لەسەر ئەوەی کە لە سەرەتاوە چی ڕوویداوە و ئێمە لە بەرپرسانی وڵاتی چین ناڕازیین و ئەگەریش بۆمان ڕوون بێتەوە کە لەسەتاسەت چین کەمتەرخەمی کردووە یان بە ئەنقەست ڤایرۆسەکەی بە جیهاندا بڵاوکردۆتەوە، ئەوا هەڵوێستی خۆمان دەبێ لە سزای ئابوورییەوە بگرە تا ڕێوشوێنی تر.
ناوبراو وتی “ئێمە باوەڕمان وایە دەکرا لە شوێنێکەوە ڕابگیرێ، دەکرا بەخێرایی ڕابگیرایە و ئێستا بە هەموو جیهاندا بڵاونەدەبۆوە”.
شایانی باسە کە بێجگە لە ئەمریکا چەند وڵاتی دیکەش وەکوو فەڕانسە، ئیسپانیا، ئاڵمان و بریتانیا، چین بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە دنیادا دەزانن.












