ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٨ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، لە جادەی “سەربیشە” سەر بە پارێزگای خوڕاسانی باشوور بە هۆی پێکدادانی ماشینێکی ترەیلی و پاسێک ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و٨ کەسیش بریندار بوون کە برینی هەندێکیان سەختە.
بە پێی هەواڵی مانگی سووری خوراسانی باشوور، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە جادەی نێوان “سەربیشە _ مانوو” لە پارێزگای خوراسانی باشوور بە هۆی پێکدادانی ماشینێکی ترەیلی و پاسێک ١٢ کەس هەر لەوێدا گیانیان لەدەسدا و ٨ کەسیش بریندار بوون کە گەیەندراونە نەخۆشخانەکان بەڵام دۆخی تەندروستیی هەندێکیان خراپە.
شایانی باسە کە ساڵانە لە ئێراندا بە هۆی ناستاندارد بوونی ڕێگاوبانەکان و ماشینەکان و سەرپێچیی شۆفیران خەڵکێکی زۆر بەهۆی پێکدادانی ماشین گیان لەدەست دەدەن، بەڵام تا ئێستا حکوومەت ئاوڕێکی جیددی لە ڕێگاوبانەکان نەدواەتەوە.