پەرستارێکی بەرازیلی بە دانانی وێنەی خۆی لە ستۆرییەکەیدا، وەزیری تەندروستیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە درۆخستەوە.
پێشتر و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وەزیری تەندروستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێنەی پەرستارێکی بەرازیلی کە لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا ڕوومەتی شپرز و ماندووی دیاربوو بە ڕۆژنامەوانان نیشاندابوو کە گوایە پەرستارێکی ئێرانییە و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئێراندا ئاوای بەسەرهاتوە، بەڵام لەم ڕۆژانەدا ئەو پەرستارە لەسەر ستۆریەکەی خۆی و بە زمانی فارسی نووسی “سڵاو وەزیری تەندروستیی ئێران من بەرازیلیم”.
شایانی باسە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەرلە سەرەتای قۆرخکردنی دەسەڵاتی شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە بە درۆکانی خومەینی ڕاهاتن و لەسەر درۆ و جینایەت بنەمای حکوومەتێکیان دانا کە لە دنیادا وێنەی نییە و هەموو ڕۆژێ لە ڕۆژی پێشتر ڕیسواتر و بەدناوتر دەبن و دەبنە هۆی بێزراوی لەنێو بیروڕای گشتیی نیوخۆیی و جیهانیی .












