وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژی دیکە لێخۆشبوون لە کڕینی کارەبای کۆماری ئیسلامی لە لایەن عێراقەوە درێژ دەکاتەوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “ڕۆیتێرز”، ئەمریکا ئەمجارە پێچەوانەی جارەکانی پێشوو ماوەیەکی کەمتری بۆ لێخۆشبوونەکە درێژ کردەوە و تەنیا لەبەر ئەوەیە کە سەرۆک وەزیرانی تازە بتوانێ دەوڵەتێکی سەقامگیر و بە کێشەی کەمترەوە پێکبێنێ، بەڵام لە لایەکی دیکەوە هۆشداریەکیشە بۆ حکوومەتی عێراق کە بە دوای جێگرەوەی تازەدا بۆ کڕینی وزە و بە تایبەت کارەبا دا بگەڕێ .
شایانی باسە کە چەند ڕۆژ پێشتریش ئەمریکا پێشنیاری بە عێراق کردبوو کە سێ وڵاتی عەرەبی بکاتە جێگرەوەی کۆماری ئیسلامی بۆ کڕینی وزە، بەڵام عێراق بە هۆی شڵەژاویی سیاسییەوە تائێستاش نەیتوانیوە جێگرەوەیەک بدۆزێتەوە.












