بەپێی هەواڵێک کە پۆلیسی ئیسپانیا لە میدیاکانی ئەو وڵاتەدا بڵاویکردەوە، ٣ کەسیان دەسبەسەرکردووە کە یەکیان “عەبدولماجید عەبدولباری”یە کە لەساڵی ٢٠١٤ دا ڕۆژنامەنووسە ئەمریکییەکەی سەربڕی.
لەو پێوەندییەدا هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسپانیا ٣ كه‌سیان به گومانی په‌یوه‌ندی لەگەڵ داعش ده‌ستگیر كرد کە ده‌ركه‌وت یه‌كێكیان عه‌بدولما‌جید عه‌بدولباری به ڕه‌گه‌ز میسرییه و گۆرانی بێژی ڕاپ بووه. له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی داعشه‌وه پێوه‌ندی به رێكخراوی تێرۆریستی داعشەوە کردووە له سوریە و دەستی لە کوشتن و سەربڕینی زۆرکەسدا هەبووە، کە یەک لەوانە ڕۆژنامەنووسە ئەمریکاییەکە ” جیمس فوولی”یە.
شایانی باسە، “جیمس فوولی” به‌ره‌گه‌ز ئه‌مریكی و وێنه‌گر و ڕۆژنامه‌نووس بوو کە كاری بۆ گڵۆباڵ پۆست ده‌كرد.
له ٢٢ى نۆڤه‌مبه‌رى ٢٠١٤ له لایه‌ن داعشەوە له سووریە ڕفێنرا و له مانگی ٨ى ٢٠١٤ له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییە و بە ده‌ستی عه‌بدولما‌جید عه‌بدولباری سه‌ربڕا.












