بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەردەوام ڕۆژانە نرخی نەوت لە دابەزین دایە.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، یەک دۆلار و ٤٩ سەنت دابەزی و نرخەکەی بووە، ١٥ دۆلار و ٤٥ سەنت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، ٤٤سەنت دابەزی و بووە ٢١دۆلار.
دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆگاکانی نەوت پڕبوون و ئەمەش نیگەرانی لە سەر وڵاتانی فرۆشیار دروست کردوە کە سەرچاوەی داهاتیان بەندە لەسەر فرۆشتنی نەوت .
هەروەها کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕینی نەوت و جەنگی ئابووریی وڵاتان، نرخی نەوت لە نزیکەی ٧٠ دۆلارەوە بۆ خوار ٢٠ دۆلار دابەزی کە ئەمەش زیانی زۆری لەو وڵاتانە داوە کە پشت بە بەرهەمی نەوت دەبەستن.












