بەرپرسی ئەنجومەنی سینفی کرێکارانی مازندەران دەڵێ: “کرێکارانی بیناسازی پارەی کڕینی نانیشیان نییە و لە دۆخێکی کارەساتباردا دەژین”.
“هادی ساداتی” بەرپرسی ئەنجومەنی سینفی کرێکارانی مازندەران لە وتووێژێکدا لە گەڵ هەواڵدەریی حکوومەتیی “ئیلنا” ڕایگەیاند، بە هۆی قەیرانی کۆرۆنا و پێڕانەگەیشتنی حکوومەت بە کرێکارانی بیناسازی، ئەو بنەماڵانە لە دۆخێکی کارەساتباردا دەژین و تەنانەت پارەی کڕینی نانیشیان نییە، لە لایەکی دیکەشەوە خاوەنکارەکان لەبەر ئەوەی کە دەترسن کە کرێکارەکان تووشی کۆڕۆنا بووبێتن ئامادە نین کاریان پێبسپێرن و حکوومەتیش هیچ پلانێکی بۆ یارمەتیدانی ئەم بنەماڵانە نییە.
شایانی باسە کە بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکە کۆماری ئیسلامی سەرەڕای سەروەت و سامانی زۆری وڵاتی ئێران و هەروەها پارەیەکی زۆری ئەم خەڵکە کە بە ناوی خامنەییەوە قۆرخ کراوە، ئامادە نەبووە لە هیچ قەیرانێکدا یارمەتی خەڵکی لێقەوماوی ئێران بدا، بەڵام دەست و دڵی کۆماری ئیسلامی و خامنەیی بۆ بەخشین بە وڵاتانی دیکە و تێرۆر و تێرۆریستان هەموو کات ئاوەڵایە.