ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، لەو کاتەوە کە تاڵیبان ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا واژۆ کردووە، نزیکەی ٨٠٠ کەسی ئەفغانی ” کوشتووە و بریندار کردووە، بەڵام وتەبێژی تاڵیبان ئەمە ڕەتدەکاتەوە.
ئەم تاوانبارکردنە لە کاتێکدایە کە نوێنەری ئاشتیی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان زاڵمای خەلیلزاد، جارێکی تر داوای لە دوولایەن کرد کار بکەن لەسەر بەدەیهێنانی ئاشتی، ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و تالیبان دەرفەتێکی مێژووی بۆ ئەفغانستان پێکدێنێ.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کابول جاوید فەیسەل وتی: “تاڵیبان لە ماوەی واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئاشتی لە گەڵ ئەمریکا هەتا ئێستا زیاتر لە ٨٠٠ کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە ولەو ماوەیەدا ٧٨٩ کەسی سڤیلی” کوشتووە و بریندار کردووە.
بەڵام وتەبێژی تاڵیبان هەمووی ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێ کە گرووپی داعش و گرووپەکانی دیکەش لە ناوچەکەدا بوونیان هەیە.












