ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، کاربەدەستانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، لەو کاتەوە کە تاڵیبان ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا واژۆ کردوە، نزیکەی ٨٠٠ کەسی ئەفغانی ” کوشتوە و بریندار کردوە، بەڵام وتەبێژی تاڵیبان ئەمە ڕەت دەکاتەوە.
ئەم تاوانبارکردنە لە کاتێکدایە کە نوێنەری ئاشتیی ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان “زاڵمای خەلیلزاد”، جارێکی تر داوای لە دوو لایەن کرد کار بکەن لەسەر بەدیهێنانی ئاشتی، ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و تالیبان دەرفەتێکی مێژوویی بۆ ئەفغانستان پێکدێنێ.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کابول “جاوید فەیسەل” وتی: “تاڵیبان لە ماوەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا هەتا ئێستا زیاتر لە ٨٠٠ کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام داوە و لەو ماوەیەدا ٧٨٩ کەسی سڤیلی” کوشتوە و بریندار کردوە.
بەڵام وتەبێژی تاڵیبان هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێ کە گرووپی داعش و گرووپەکانی دیکەش لە ناوچەکەدا بوونیان هەیە.












